بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئێران 592 کەس خۆیان کاندید کردووە

لیژنەی هەڵبژاردنەکانی ئێران، كۆتاییهاتنی تۆماركردنی ناوی كاندیدانی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و ئاشكرایكرد، 592 كه‌س خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندید كردووه‌.

بڕیارە 18ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆماری ئێران بەڕێوەبچێت، ئەمڕۆش كە دوایین واددەبوو، چوار كاندیدی بەهێز بۆ ئەو پۆستە خۆیان كاندید كرد.

جەمال عۆرف، سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنەکانی ئێران ڕایگەیاندووە، لە ماوەی پێنج رۆژی ڕابردوودا، 592 کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی داهاتووی ئێران تۆمارکردووە.

ڕونیشیكردووەتەوە، لەو ژمارەیە 40 کاندیدیان ئافرەتن، 459 کەسیشیان تەمەنیان لە نێوان 40 بۆ 75 ساڵیدان و 89 كەسیشیان لە خوار 40 ساڵەوەن.

سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنەکانی ئێران باسیلەوەشكردووە، لە ماوەی 10 ڕۆژدا تاوتوێی پێشینەی کاندیدەکان دەكرێت، دواتر ناوی ئەو کەسانە ئاشکرادەكەن، کە شایستەی كاندیدبوونن بۆ پۆستی سەرۆكی داهاتووی ئێران.

لە لایەكی دیكەوە، ئەمڕۆ کە دواین ڕۆژ بوو بۆ خۆكاندیدكردن، چوار كاندیدی بەهێز دەرکەوتن و ناوی خۆیان تۆمار کرد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی ئێران، كە ئەوانیش، ئیبراهیم ڕەئیسی، موحسین هاشمی، عەلی لاریجانی، ئیسحاق جەهانگیری، بوون.

بڕیارە دوای 20 رۆژ، هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی 13 هەمین هه‌ڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران ده‌ستپێده‌كات و لە 18/6/2021 هەڵبژاردنەكەش بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

بایدن و سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا

بابەتی دواتر

نەتەنیاهو: گورزی كوشندەمان لە حەماس داوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share