بۆچی 2024 بە ساڵی رووداوە جیاوازەکان دادەندرێت؟ گرنگترین روداوەکان بزانە

ئەمڕۆ کۆتا رۆژی ساڵی 2024ە کە بەیەکێک لە ساڵە جیاوازەکان دادەندرێت بەهۆی روداوی جیاواز و سەرهەڵدانی گۆڕانکارییی جۆراوجۆرەوە لە سەرانسەری جیهاندا.

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ساڵی 2024 بریتیبوو لە لەخۆگرتنی چەندین روداو و پرۆسەی گرنگ و جۆراوجۆری سیاسی، هونەری، وەرزشی، کە لەئێستادا بەرەو هەنگاوەکانی کۆتایی دەڕوات و شوێنپەنجەی لە مێژوودا بەجێدەهێڵێت.

لە ساڵی 2024دا زنجیرەیەک روداوی جیاواز لە هەرێمی کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا لە بوارە جیاوازەکاندا رویدا، لەوانە:

1- ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان  (لە مانگی 10)

2- ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمیری لە هەرێمی کوردستان  (لە مانگی 11)

3- سەرکەوتنەوەی دۆناڵد ترامپ بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا بۆ جاری دووەم (لە مانگی 11)

4- روخاندنی رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا  (لە مانگی 12)

5- کڵاودیا شەینباوم وەک یەکەمین ژن لە مێژوودا بووە سەرۆکی مەکسیک (لە مانگی 9)

6- ڕیاڵ مەدرید بۆ جاری 15یەم چامپیۆنسلیگی بەدەستهێنا (لە مانگی 6)

7- بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتی یۆرۆ (لە مانگی 6)

8- بەڕێوەچوونی ئۆڵۆمپایدی پاریس (لە مانگی 7)

9-  بەڕێوەچوونی یەکەمین پێشانگای هونەری تایبەت بە زیرەکی دەستکرد (لە مانگی 9)

10-ئەنجامدانی یەکەمین دیداری کەشوهەوا لەسەر ئاستی گەنجان (لە مانگی 11)

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی گواستنەوەی مووچەی زیندانییانی سیاسیی هەرێم بۆ سەر حكومەتی عێراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایدەگەیەنێت، “گواستنەوەی مووچەی زیندانییانی سیاسیی هەرێم بۆ سەر حكومەتی عێراق تەنها رێککەوتنێکی سیاسی پێویستە”.…
Total
0
Share