ڕاگەیەندراوێك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، لە دوو ڕووداوی جیادا بە چەكی قەناس هێرشكراوەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و بە هاوەن بۆردومانی سنووری ناحیەی بامەڕنێ كراوە دوو منداڵ شەهیدبوون و پێشمەرگەیەك برینداربووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە. دوێنێ پێنجشەممە بە چەكی قەناس هێرشكراوەتە سەر سەنگەرێكی لیوای چواری پیادە لە گوندی كانی ماسی و پێشمەرگەیەك برینداربوو.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەكاتی هاوەنبارانكردنی ناوچەكانی بامەڕنێ گوللە هاوەنێك لەگوندی ئەرەدنا لە ناوچەی بامەڕنێی سەر بە قەزای ئامێدی كەوتووەتە خوارەوە لە ئەنجامدا، دوو منداڵ شەهیدبوون و دوو هاوڵاتییش برینداربوون.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، ئەم ڕووداوانە لەكاتێكدابوون، هێزەكانی پێشمەرگە لەسەنگەرەكانی خۆیاندابوون.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنین هێزەكانی پێشمەرگە و خەڵكی كوردستان نیگە‌رانن لە‌و كردە‌وانە و دەبێت هەموو لایەك تێبگەن پاراستنی ئاسایش و ئارامی خەڵك و خاكی كوردستان ئەركی لەپێشینەی هێزەكانی پێشمەرگەیە.

وەزارەتی پێشمەرگە داوادەكات، “ململانێی سەرسنوورەكان چیتر پەل نەهاوێژێت بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە و پەكەكەش لەو ناوچەیە هەوڵنەدەن ئارامی و ئاشتەوایی هێزەكانی پێشمەرگە بقۆزنەوە، چونكە ڕێگەنادرێت چیتر لەم ناوچانەدا، ئاسایش و ئارامی خەڵك تێكبچێت و گیانی هاوڵاتییان و پێشمەرگە بكەوێتە مەترسییەوە”.

بابەتی پێشتر

موقتەدا سەدر وەڵامی ئەمریكا دەداتەوە

بابەتی دواتر

بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوژینەکەی بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێك لە گرنگترین دەستكەوتەكانی دیداری یەكێتی پێدانی ڕۆڵە‌ بە‌ كادیرە‌كانی حزب

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مامجەلال ڕایدەگەیەنێت، “یەكێك لە گرنگترین دەستكەوتەكانی دیداری یەكێتی پێدانی ڕۆڵە‌ بە‌ كادیرە‌كانی…
Total
0
Share