نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد لە شەنگال توندوتۆڵ دەکات

نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق ڕایگەیاند، ئەوان دەیانەوێت بەم نزیکانە خاڵەکانی ڕێککەوتنی شەنگال لە نێوان هەرێم و بەغداد ببینن و پشتگیری گەڕانەوەی دامەزراوەکان دەکەن.

 

جێنین ھێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ پارێزگاری نەینەوا ئەمڕۆ 19ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، “خاڵی گرنگ لەم ڕێککەوتنە گەڕانەوەی دامەزراوەکانە بۆ شەنگال و ئەگەر دامەزراوەکان نەگەڕێنەوە ئەوا ناتوانرێت خەڵکی هانبدرێت بۆ گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان”.

 

نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق ڕاشیگەیاند، “پێویستە ئاوەدانکردنەوەی شەنگال خێراتر بکرێت، چونکە کۆبوونەوە لەسەر ئەم پرسە زۆری خایاندووە و هیوادارین بەرهەمێکی هەبێت”.

 

پلاسخارت پێی وایە تا خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە بە کرداری لەسەر خاکی شەنگال نەبینرێت ڕەنگدانەوەی ڕێککەوتنەکە لەسەر خەڵکی دەرناکەوێت.

 

نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکراشیکرد، “هەموو ڕێککەوتنێک تەواو نییە و ئەوەی ئێمە دڵخۆش دەکات لە ئایندەیەکی نزیکدا بتوانین لایەنەکان پابەندی خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە ببن”.

 

ماوەی زیاتر لەمانگێکە هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شەنگال بە نێوەندگیری نەتەوەیەکگرتووەکان چڕکراوەتەوە و نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ڕۆژی 17 ی تشرینی دووەم لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم لەسەر هەمان پرس کۆبوویەوە.

 

رۆژی 9 تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەولێر و بەغدا لەسەر دروستکردنی ئیدارەیەکی نوێ بۆ قەزای شەنگال رێککەوتن.

 

 

بەپێی رێککەوتننامەکە، ئیدارەیەکی ھاوبەش لەنێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی ھەرێم لە شەنگال دروست دەکرێت و دۆسیەی ئەمنی شارەکە بە پۆلیسی خۆجێی و پاراستنی دەرەوەی شارەکەش بە سوپای عێراق و پێشمەرگە دەسپێردرێت

بابەتی پێشتر

تا دوو مانگی دیكە دەرناكەوێتەوە.. خۆر بۆ دواهەمینجاری لەمساڵدا لە ناوچەیەكی ئالاسكا ئاوابوو

بابەتی دواتر

هامیڵتن: ڕێزمبگرن، شۆفێری دیکەش هەمان ئوتۆمبێلی منی پێیە و براوە نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share