موقتەدا سەدر وەڵامی ئەمریكا دەداتەوە

ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە توندی وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی پەسەندكردنی یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەداتەوە .

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندبوو دژی پەسەندكردنی یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلن كە دوێنێ لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندكرا.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە تویتێكدا بە توندی وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكای دایەوە و ڕایگەیاند، “دژایەتی هیچ ئایینێك ناكەین، بەڵكو دژایەتيی توندڕەوی و تیرۆر دەكەین”.

موقتەدا سەدر ڕاشیگەیاندووە، ” ئێمە پارێزگاریمان لە مەسیحی و پێكهاتەكان كردووە و ئەوە ئێوەن عەرەب و موسڵمان لە وڵاتەكەتان دەردەكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد حەلبوسی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی ڕێچکەی خەباتتان بۆ دەخوازم

پەیامی محەمەد حەلبوسی بەبۆنەی 51هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە. محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم بە بۆنەی 51هەمین…
Total
0
Share