پێنج ئەندامی خێزانێكی كورد پێكەوە خنكان

لە ئاوی گوندی قەمتەران لە سنووری ئیدارەی راپەڕین پێنج ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستدا.

عەلی قادر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێنج ئەندامی یەك خێزان لە چەمی گوندی قەمتەران خنكان.

وتیشی، “قوربانییەكان، كە مەڕدارن و ساڵانە لەم وەرزەدا دێنە سنوورەكە، لە سێ ژن و پیاو و منداڵێك پێكدێن”.

عەلی قادر ئاماژەی بەوەشدا، تەرمەكان دەرهێندراونەتەوە و رەوانەی پزیشكی دادوەری دەكرێن.

دەربارەی هۆكاری رووداوەكە بەپێی هەندێك زانیاریی سەرەتایی، پێدەچێت یەكێكیان كەوتبێتە ئاوەكەوە و ئەوانی دیكە لە هەوڵی رزگاركردنیدا خنكابن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی لەبارەی پارەی کارەباوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە بنکەیەکی نوێیان کردووەتەوە بەمەبەستی ئاسانکاری بۆئەوەی هاوڵاتیان لەکاتی دانەوەی پارەی کارەبادا کێشەیان بۆ…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: کێشەی دەرمان بەردەوامبێت ناچاردەبین هەندێک لە نەخۆشخانە و بەشەکان دابخەین

کێشەی کەمبوونەوەی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی ماوەی ساڵێکە بەردەوامە بەڵام ئێستا دۆخەکە بەرەو کۆتاییهاتن و نەمانی دەرمان…
Total
0
Share