ئەمریكا هەڵوێستی خۆی لەبارەی یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەربڕی و بەرپرسێكی ئەو وەزارەتەش دەڵێت، “ئەم یاسایە جگە لەوەی ئازادی ڕادەربڕین دەخاتە مەترسییەوە و یارمەتی دروستكردنی كەشێكی دژە جولەكەش دەدات”.
لەو بارەیەوە نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، وڵاتەكەی نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لە دەركردنی یاسایەك لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پەسەندكردنی ئەم یاسایە جگە لەوەی ئازادی ڕادەربڕین دەخاتە مەترسییەوە و یارمەتیدەرە لە دروستكردنی كەشێكی دژە جولەكەشدا.
لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا پڕۆژەیاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل پەسەندكرا.