عێراق و میسر 11 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

لە میانەی سەردانەکەی بۆ میسر محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ میسر رایگەیاند، 11 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کردووە.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا کە لەگەڵ مستەفا مەدبولی هاوتا میسرییەکەی سازیکرد رایگەیاند، “عێراق گەیشتووە بە دۆخی ئارامی، رۆڵی خۆی لە ناوچەکەدا دەگێڕێت، لە بودجەی سێ ساڵیدا هەنگاوەکانی بوژاندنەوە و ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە سوورین لەسەر بوونی کۆمپانیا میسرییەکان لە وڵاتەکەمان و لەو چێوەیەشدا لەم سەردانەدا 11 یاداشتی لێکتێگەیشتنمان واژۆ کردووە”.

دوێنێ دووشەممە محەمەد شیاع سودانی بە سەردانێک گەیشتە میسر و لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسرەوە پێشوازی لێکرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: دۆخی شەنگال ئارامە و “كۆتایی بە زیادەڕۆییەكان ‏هێنراوە”‏

دوای سەردانی بەرپرسە سەربازییەكانی عێراق بۆ شەنگال، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دڵنیایی لە ئارامیی دۆخی قەزاكە دەدات. ئەمڕۆ شاندێکی…
زیاتر ببینە

بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی ساختەکاریی داراییەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

لە راگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندیی عێراق هاوڵاتییان لە ساختەکاریی دارایی لەلایەن چەند کۆمپانیایەکەوە ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، “لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ…
Total
0
Share