زانیاریی نوێ لەبارەی دامەزراندنی كۆمپانیایەكی بواری نەوتی لە هەولێر لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕوونكردنەوە لەبارەی پێشنیازەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی دامەزراندنی كۆمپانیایەكی بواری نەوت لە هەولێر دەدات و دەڵێت، ” بۆ ئەوەی كاریگەرییەكانی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كەمبكرێنەوە باشترە هەرێم هەماهەنگ بێت لەگەڵ بەغداد و بە دانوستاندن بگەنە ڕێككەوتن”.

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیاری دادگای فیدراڵی لەسەر هەرێم پابەندییە تایبەت بە دۆسیەی نەوت دەبێت جێبەجێبكرێت لەگەڵ ئەوەدا پێویستە حكومەتی هەرێم لەبری تۆمەت و هێرشكردنە سەر دادگای فیدراڵی، لە ڕێگەی لیژنەی تایبەتمەندەوە و دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی عێراق دەستپێبكات و زیانەكانی بڕیاری دادگاكە لەسەر هەرێم كەمبكاتەوە.

ئاشكرایكرد، بەشێكی گرێبەستە نەوتییەكان بوونەتە بارگرانی لەسەر هەرێم و دەتوانرێت زیانەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان كەمبكرێتەوە.

لەبارەی پێشنیازەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ دامەزراندنی كۆمپانیایەكی نەوت لە هەولێر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی وتی، “بۆ ئەوەی كاریگەرییەكانی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەسەر هەرێم كەمبكرێنەوە باشترە حكومەتی هەرێم هەماهەنگ بێت لەگەڵ حكومەتی عێراق و بە دانوستاندن بگەنە ڕێككەوتن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر هەرێم هەماهەنگی نەكات لەگەڵ بەغداد بێگومان بەغداد ناتوانێت كۆمپانیای بواری نەوت لە هەرێم دابمەزرێنێت.

بابەتی پێشتر

شەپۆلێكی تری خۆڵبارین بەڕێوەیە

بابەتی دواتر

پۆلیسی ئیتاڵیا "میدالیادزەکە"ی دۆزییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر 13 بەنزینخانە سزادران

پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپەوە و دەستكاریكردنی كوالێتییەكەی سزادران، سێ بەنزینخانەش بەهۆی دووبارەكردنەوەی سەرپێچییەكەیان، ناوەكانیان بڵاوكراوەتەوە.…
Total
0
Share