سێیەم تەرمی ئەو دوو کچە و باپیرەی لە زێی بچوکدا خنکان دۆزرایەوە

بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی سێیەم کەسی ئەو دوو کچەی لەگەڵ باپیریاندا لە زێی بچووکدا خنکان، دەرهێنرایەوە.

ماردین مامەدین یەکێک لەو دوو خوشکەی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لەگەڵ باپیریاندا لە زێی بچووکدا خنکان، بەیانیی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 7:30 خولەک لەلایەن بەرگریی شارستانی کۆیەوە دەرهێنرایەوە.

پێشتر یەکەم تەرم کە دەرهێنرایەوە تەرمی باپیری ئەو دوو خوشکە بوو و دواتر تەرمی خوشکە 16 ساڵەکەی دۆزرایەوە و دەرهێنرایەوە.

بابەتی پێشتر

کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستیی کیشوەربڕی دیکەی هەڵدا

بابەتی دواتر

ئاگر لە چیای ئەزمەڕ كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share