پۆلیسی ئیتاڵیا “میدالیادزەکە”ی دۆزییەوە

پۆلیسی میلان میدالیا دزراوەکەی ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەری یانەی ئەی سی میلانیان دۆزیوەتەوە و ڕاستەوخۆ بۆیان گەڕاندووەتەوە.

لە کۆتا یاریی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان (1-3) لە یانەی ساسولۆی بردەوە، بەو بردنەوەش ناسناوی ئەم وەرزەیان بردەوە، بەڵام دوای بەرزکردنەوەی جامەکە میدالیای پاڵەوان لە پیۆلی دزرا.

ڕاهێنەرەکە بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “میدالیاکەم دزرا، کەسێکی نەناسراو لە ملمدا بووە و دزیویەتی لێم، بەڕێزەوە داوا لەو کەسە دەکەم کە بردوویەتی بۆم بگەڕێنێتەوە، چونکە لە کاروانی وەرزشیمدا تەنها ئەو میدالیایەم هەیە، لەوە زیاتر هیچی دیکەم نییە.”

سەرەڕای ئەوەی ڕایەڵەی یانەکانی ئیتاڵیا بەڵێنیدا کۆپییەکی دیکەی میدالیاکە بە پیۆلی ببەخشێت، بەڵام پۆلیسی ڕیجیۆ ئیمێلیا دوای لێکۆڵینەوە لە تۆمارێکی ڤیدیۆیی کە لە ئینستاگرام بڵاوکراوەتەوە، ئەو کەسانەی دۆزیوەتەوە کە میدالیاکەیان دزیوە و دەستگیریان کردوون، میدالیاکەشیان بۆ ڕاهێنەری ڕۆسۆنێری گەڕاندووەتەوە.

پیۆلی تەمەن 56 ساڵ سەرەڕای بردنەوەی ناسناوی کالچیۆ، بە باشترین ڕاهێنەری خولەکەش دەستنیشانکرا.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی دامەزراندنی كۆمپانیایەكی بواری نەوتی لە هەولێر لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە

بابەتی دواتر

سەڵاح دەرگای بە ڕووی یانە داواکارەکانیدا داخست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share