زیاتر لە 50 دۆنم زەوی چاڤیلاند لەبری قەرز دەفرۆشرێت

بەشێك لە زەوییەكانی ناو پرۆژەی چاڤیلاند، كە پرۆژەیەكی پشكدارییە، بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا و بەپێی نرخی خەمڵێندراو دەفرۆشرێت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، زیاتر لە 10 هەزار كەس كە پشكیان لەو پرۆژە گەشتیارییە هەیە بەهۆی كەڵەكەبوونی قەرزێكی زۆرەوە بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا بەشێكی زەوییەكانی چاڤیلاند دەفرۆشرێت كە ڕووبەرەكەی 51 دۆنم زەویییە و ماوەی 11 ساڵە ئەو پرۆژە دەستیپێكراوە و خاوەن پشكەكان داوای مافی خۆیان دەكەن.

پێشتر كوردۆ ئەفراسیاب ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی تۆماركردنی خانووبەرەی دووەمی سلێمانی، دوو بانگەوازی بۆ فرۆشتنی دوو پارچە زەوی كردووە كە دەكەونە ناو پڕۆژەی چاڤیلاندەوە.

ڕاشیگەیاندبوو 25ی ئایار زەوییەكە دەفرۆشرێت كە دەكەوێتە ناو پرۆژەی چاڤیلاندەوە، خەمڵێنراوە بە نزیكەی 36 ملیار و 265 ملیۆن دینار.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی گەرمیان: لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی نەخۆشەکەی نەخۆشخانەی لایف پێکدەهێنین

بابەتی دواتر

لەگەڵ نووسەرانی جیهانی و وەرگرانی نۆبڵدا.. ڕۆمانێکی کوردی لە لیستی باشترینەکاندایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێمی كوردستان دەكەوێتە بۆشایی یاساییەوە ؟
هەڵویستی یەكێتی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم ئاشكرادەكرێت

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردندا پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژنەكاتەوە لە مانگی 11ی…
Total
0
Share