ئەمڕۆ رۆژی جلوبەرگی نەتەوەییە

لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ 10 ی ئازار وەک رۆژی جلوبەرگی نەتەوەیی ناسراوە و بەو بۆنەیەوە زۆرینەی هاوڵاتییان لەسەرجەم چین و توێژەکان بە جلی نەتەوەیی کوردییەوە دەچنە سەر کارەکانیان.

پەیڕەوکردنی ئەم نەریتە ساڵانەییە لە دوای ساڵی 2010 ەوە دێت کە وەزارەتی پەروەردە بە بڕیارێک ئەم رۆژەی دەستنیشانکرد وەک رۆژی جلوبەرگی کوردی و داوای لە خوێندکاران و مامۆستایان کرد لەم رۆژەدا بە جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیانەوە دەوام بکەن.

ساڵانە و لەگەڵ هاتنی مانگی ئازار و نزیکبوونەوەی وەرزی بەهار و بۆنەکانی نەورۆز و راپەڕین لە هەرێمی کوردستان خەڵکێکی زۆر لە سەرجەم چین و توێژ و تەمەنەکان روو لە کڕینی جلوبەرگی کوردی دەکەن، بەم هۆیەشەوە بازاڕ و دوکانەکان بە جلوبەرگی کوردی رەنگاو رەنگ بەسەرجەم مۆدیل و شێوازەکانییەوە دەڕازێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هەوڵی سەرخستنی لێکتێگەیشتن بدرێت بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێز

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ د. ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی و سەرۆکوەزیرانی…
Total
0
Share