هەرێمی كوردستان دەكەوێتە بۆشایی یاساییەوە ؟
هەڵویستی یەكێتی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم ئاشكرادەكرێت

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردندا پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژنەكاتەوە لە مانگی 11ی ئەمساڵەوە هەرێمی كوردستان دەكەوێتە بۆشایی یاساییەوە و دەڵێت،” لەگەڵ ئەوەداین سەرۆكی هەرێم لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت”.

لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دەبێت تۆماری دەنگدەران پاكبكرێتەوە و یاسای هەڵبژاردن هەمواربكرێتەوە و ئەگەر ئەو هەنگاوانە جێبەجێبكرێن ناتوانرێت هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت.

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی وتی،” لە ئەگەری ئەنجامنەدانی هەڵبژاردندا و پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژنەكاتەوە ئەوا لە 6ی 11ی 2022ەوە هەرێمی كوردستان دەكەوێتە بۆشایی یاساییەوە و حكومەت دەبێتە كاربەڕێكەر”.

لوقمان وەردی دەڵێت، “یەكێتیی لەگەڵ ئەوەدایە سەرۆكی هەرێم لەپەرلەمانی كوردستانەوە هەڵبژێردرێت و خولی پێشووش لەناو پەرلەمانەوە هەڵبژێردرا و ئەو بابەتە دەبێت لە پرسی دەستووردا یەكلابكرێتەوە”.

وتیشی، “هەرچەندە پارتی پێشتر سووربووە لەسەر ئەوەی دەبێت سەرۆكی هەرێم لەناو خەڵكەوە هەڵبژێردرێت، بەڵام لە خولی پێشوودا لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرا و تائێستا ئەو بابەتە باسی لێوەنەكراوە”.

بابەتی پێشتر

توركیا بۆردومانی سنووری ئامێدی كرد و زیانی بە ئۆتۆمبێل و خانووی چەند هاوڵاتییەك گەیاند

بابەتی دواتر

جارێكی دیكە ئاگر لەكەمپێكی ئاوارەكانی شەنگال لە سنووری زاخۆ كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم: چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێمەوە بڕیاربدات

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دواکەوتنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەسەر پرسی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان کاریگەری خراپی لەسەر کارەکانی…
Total
0
Share