ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم ڕاگەیەنرا

495 توشبووی نوێ تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 495 توشبووی نوێی كۆرۆنا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە هەرێم تۆماركراوە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی تشرینی دووەم بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا شەش هەزار و 505 پشكنینی نوێ تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 495 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

توشبووان بەپێی شارەكان بەمجۆرەیە، (هەولێر 193، سلێمانی 137، دهۆك 113، گەرمیان 28، هەڵەبجە 15 و ڕاپەڕین 9).

هەر لەو ماوەیەدا 424 توشبوو چاكبوونەتەوە، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، هەروەها 17 توشبووش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە سلێمانی بووە بە هەشت حاڵەت.

كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 93 هەزار و 433 توشبوو، لەو ژمارەیە 57 هەزار و 941 كەسیان چاكبوونەتەوە و دوو هەزار و 994 كەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە دۆزراونەتەوە و كەس سۆراخی نەكردوون

بابەتی دواتر

کرێى خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەکانی هەرێم كەمكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو خۆراکانەی واتلێدەکەن دڵخۆشبیت

توێژینەوە زانستییەکانی پەیوەندیدار بە خۆراک و تەندروستیی دەروونی، هەندێک خۆراکیان دەستنیشانکردووە کە “هۆرمۆنی بەختەوەری” زیاددەکەن کە لەڕووی زانستییەوە…
Total
0
Share