باشترین جۆری نوستن کامەیە؟

هەریەکە لەئێمە شێوازێکی نوستن باشترینە لەلامان، بەڵام ئەوەی گرنگە لایەنی تەندروستیی نوستنە کە لەسەر چ شێوازێک نوستن تەندروستییەکی تەواو دەدات بە مرۆڤ، هەروەها کەمە شێواز زیانی بۆ تەندروستیی ئێسک و بەتایبەت بڕبڕەی پشتمان هەیە، دەکرێت شێوازێکی نوستنی باش تەندروستی جەستە، مێشک و دەروون بپارێزێت، هەروەها وزەی جەستە چالاک دەکات.

لێرەدا شێوازەکانی نوستن و لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی دەخەینەڕوو:

نوستن لەسەر پشت

نوستن لەسەر پشت دەتوانێت ئازارەکانی جەستە بڕەوێنێتەوە، جەستە ئاسودە دەکات، بەسوودە بۆ ئازار و کاریگەرییەکانی ئازاری گەدە، ئازاری سەر، مل و بڕبڕەی پشت کەمدەکاتەوە بەدرێژایی شەو، بەڵەم دەبێت ئەوە بزانیت ئەگەر کێشەی هەناسەدان یان هەر گرفتێکی کۆئەندامی هەناسەت هەیە نابێت لەسەر پشت بخەوی.

نوستن لەسەر لای چەپ

ئەمە زۆر بەسوودە بۆ ئەوانەی بەدەست کێشەی ئازاری گەدەوە دەناڵێنن، نوستن بەمجۆرە کاریگەرییەکانی سوتانەوە و ترشەڵۆکی گەدە کەمدەکاتەوە.

نوستن لەسەر لای ڕاست

سوڕی خوێن کە لە دڵەوە دەستپێدەکات بۆ ئەندامەکانی دیکەی جەستە، نوستن بەوشێوازە فشاری سەر کۆئەندامی دەمار کە بەرپرسە لە سوڕی خوێن کەمدەکاتەوە، بۆیە ئەگەر تەندروستیی دڵت بۆ گرنگە لەسەر لای بخەوە.

نوستن لەسەر دەم

ئەم شێوازە نوستنە فشارێکی زۆر دەخاتەسەر ماسولکە و ئەندامەکانی جەستە، هەروەها پاڵنەرە بۆ هەستکردن بە ماندوێتی دەروونی، سەرەڕای کاریگەرییە خراپەکانی لەسەر بڕبڕەی پشت، بۆیە پێویستناکات بۆ نوستنێکی باش ئەم شێوازە تاقیبکەیتەوە.

بابەتی پێشتر

داوای مووچەی مانگی سێ دەكرێت و دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو تەواونەبووە!‏

بابەتی دواتر

لە ئەمڕۆوە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share