ئەو خۆراکانەی واتلێدەکەن دڵخۆشبیت

توێژینەوە زانستییەکانی پەیوەندیدار بە خۆراک و تەندروستیی دەروونی، هەندێک خۆراکیان دەستنیشانکردووە کە “هۆرمۆنی بەختەوەری” زیاددەکەن کە لەڕووی زانستییەوە بە سیرۆتۆنین ناسراوە، ماددەیەکی کیمیاییە کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە ڕێکخستن و جێگیرکردنی باری دەروونیمان.

ئەنجامی ئەم توێژینەوەیانە، کە لەلایەن نوسینگەی نیشتمانیی پزیشکی ئەمریکیەوە بڵاوکراوەتەوە، گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە هەندێک خۆراک هەن کە مێشکمان پێش ڕیخۆڵەکانمان ئارەزووی دەکات، کە تەندروستی دەروونی باشتر دەکات و دڵەڕاوکێ بەبێ دەرمان جێگیردەکات، زانایان ئامۆژگاریمان دەکەن کە بیانخەینە ناو بەرنامەی خۆراکمانەوە، بۆ زیادکردن ئاستی بەختەوەری، بە تایبەت کاتێک لە دۆخێکی باشدا نین.

ئەم خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ماددە خۆراکیەکان کە  دڵخۆشیمان پێدەبەخشن بریتین لە:

1- چۆکلەیتی تۆخ

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە شوکولاتەی تۆخ دەتوانێت کاریگەریی ئەرێنی لەسەر باری دەروونیی تاکە کەس هەبێت بەهۆی ئەو ماددانەی لە پێکهاتەی سەرەکیی چۆکلەیتدا هەیە کە پەیوەندییان بە هەستکردن بە دڵخۆشیەوە هەیە.

ئەمە جگە لەوەی کە چۆکلەیت ڕێژەیەکی بەرزی مەگنیسیۆمی تێدایە، کە هاندەری بەرهەمهێنانی ئەندۆرفینەکانە کە بەگشتی باری دەروونی باشتر دەکەن.

  1. مۆز

مۆز بە باشترین خۆراك دادەنرێت بۆ باشبوونی باری دەروونی، بەو پێیەی ڕۆڵێكی گرنگ دەگێڕێت لە ڕێكخستنی باری دەروونی بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ، بەو پێیەی لەشی مرۆڤ پێویستی بە ڤیتامین B6 هەیە بۆ بەرهەمهێنانی سیرۆتۆنین، هەروەها مۆز دەوڵەمەندە بەم ماددە خۆراكییە.

3- گوێزی هیندی

  • گوێزی هیندی خۆراكێكە دڵخۆشی دەهێنێت، چونكە پڕە لە ترایگلیسیرید كە دەتوانێت یارمەتیی بەرزكردنەوەی وزەی مرۆڤ بدات، هەروەها توێژینەوەكان دەریانخستووە كە خواردنی شیری گوێزی هیندی ڕەنگە دڵەڕاوكێ و هەستكردن بە خەمۆكی كەمبكاتەوە .
  1. قاوە
  • توێژینەوەکان دەریدەخەن کە خواردنەوەی قاوە پەیوەندییەکی بەرچاوی هەیە بە کەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە خەمۆکی.
  • قاوە، چ کافاین بێت یان بێ کافاین، باری دەروونی خەڵک بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر دەکات بە بەراورد بەو کەسانەی کە نەیانخواردووەتەوە.
  1.  ئەڤۆکادۆ
  • پڕە لە ماددە خۆراکیەکان، لەنێویاندا کۆڵین , کە جەستەی مرۆڤ بەکاریدەهێنێت بۆ ڕێکخستنی کۆئەندامی دەمار و باری دەروونی.
  1.  توو
  • باشترە توو بخورێت، بەتایبەتی، نەک تەنها لەبەر ئەوەی دەرمانخانەیەکی پڕە لە ڤیتامین بە هەموو جۆرەکانیەوە، و کانزاکان کە یارمەتی چارەسەرکردنی چەندین نەخۆشی دەدەن، بەڵکو لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر , ناسراوە بە فلاڤۆنۆید , کە لەوانەیە نیشانەکانی خەمۆکی کەمبکاتەوە و هاندەری بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی بەختەوەری بێت.
بابەتی پێشتر

سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید مباپی بێ هیواکرد

بابەتی دواتر

وادەی دانیشتنی پێكهێنانی حكومەت دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی گەرمیان: لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی نەخۆشەکەی نەخۆشخانەی لایف پێکدەهێنین

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی  تەندروستیی گەرمیان ئاشکرایکرد، ئەو ژنە دووگیانەی شەوی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی لایف گیانیلەدەستداوە تا ئێستا هۆکارەکەی…
Total
0
Share