یەدەگی نەختینەی عێراق لە 90 ملیار دۆلار نزیکدەبێتەوە

 

وەزیری دارایی عێراق ئاشکرایکرد، لە کۆتایی ئەمساڵدا یەدەگی نەختینەی عێراق بۆ 90 ملیار دۆلار بەرزدەبێتەوە.

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە، بەهۆی دابەزینی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار، یەدەگی نەختینەی دراوە بیانییەکان لە بانکی ناوەندیی عێراق زیادیکردووە، دوای ئەوەی لە کۆتاییەکانی ساڵی 2020دا ئاستێکی نزمی تۆمارکرد.

وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەکردووە، تا مانگی نیسانی ئەمساڵ ئاستی یەدەگی نەختینەی عێراق گەیشتووەتە 70 ملیار دۆلار.

وەزیری دارایی پێشبینی دەکات لە کۆتایی ساڵی 2022دا ئاستی یەدەگی نەختینەی عێراق بگاتە 90 ملیار دۆلاری ئەمریکی، ئەوەش بە پشتبەستن بە بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت لە جیهاندا.

بابەتی پێشتر

یەكێتی و پارتی لیژنەیەكی هاوبەشیان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێكهێنا

بابەتی دواتر

لە پڕۆژەیەکی هەولێر دوو کرێکار کەوتنەخوارەوە یەکێکیان گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share