لە پڕۆژەیەکی هەولێر دوو کرێکار کەوتنەخوارەوە یەکێکیان گیانیلەدەستدا

 

لە پڕۆژەی ئیمپایەری هەولێر دوو کارێکار لەکاتی کارکردندا کەوتوونەتەخوارەوە و یەکێکیان گیانیلەدەستداوە و ئەوی دیکەیان بریندارە.

یەکێک لە کرێکارەکانی ناو پڕۆژەکە کە لەکاتی ڕووداوەکەدا لەوێ بووە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لە کاتژمێر 6:30ی بەیانیی ئەمڕۆ ئەو دوو کرێکارە لە یەکێک لە باڵەخانەکانی پڕۆژەی ئیمپایەر کاریان کردووە و کەوتوونەتەخوارەوە.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەکە، یەکێک لە کرێکارەکان بەهۆی ڕووداوەکەوە گیانیلەدەستداوە و ئەوی دیکەیان تەندروستیی ناجێگیرە و لەژێر چاودێریی چڕدایە.

ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان  هیچ زانیارییەکی لەبارەی هەبوونی یەدەگی نەختینەییەوە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵکو بەبڕێکی زۆریش قەرزارە.

لەبارەی ڕووداوەکەوە حەسەن ڕەمەزان،  بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە لقی هەولێری سەندیكای كرێكارانی كوردستان بەتۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەوان ئێستا هەواڵەکەیان پێدراوە و لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە دەکەن، ئەگەر هەر هۆکارێک هەبێت ئەوەن دەیخەنە.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر لایەنی جێبەجێکار کەمتەرخەم بێت ڕووبەڕووی یاسای دەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

یەدەگی نەختینەی عێراق لە 90 ملیار دۆلار نزیکدەبێتەوە

بابەتی دواتر

25ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share