یەكێتی و پارتی لیژنەیەكی هاوبەشیان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێكهێنا

دوای كۆبوونەوەكەی یەكێتی و پارتی لە بارەگای سەرۆكایەتیی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا دەرئەنجامی كۆبوونەوەكە بڵاوكرایەوە و بڕیاردرا لیژنەیەكی هاوبەشی مەكتەبی سیاسیی هەردوولا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان پێكبهێندرێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە،ئەمڕۆ چواشەممە لە بارەگای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكەدا ڕاشكاوانە پەیوەندییەكانی هەردوولا و دۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی كوردستان و زەمینەی هاریكاریی هاوبەش و كاری پێكەوەیی تاوتوێ كران.

هەردوولا جەختیان كردەوە كە دوای دەستپێشخەری و سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ سلێمانی، زەمینەیەكی لەبار بۆ گفتوگۆ و ئاساییكردنەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و كاركردن بۆ گێڕانەوەی متمانەی نێوان هەردوولا و هاریكاریی نێوان لایەنە سیاسییەكان لە ڕێگەی لێكگەیشتن و گفتوگۆوە، هاتووەتە ئاراوە.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووەدا هەردوولا بڕیاریاندا كە بۆ ئەم مەبەستە كۆبوونەوە هاوبەشەكانی هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی و یەكێتی وەك پرەنسیپی كاری پێكەوەیی بەردەوامبن، هەروەها لیژنەیەكی هاوبەشی مەكتەبی سیاسیی هەردوولا بێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا جەختیان لە هاوكاری و پاڵپشتیی هەردوولا بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان و دامودەزگا شەرعییەكانی و بەردەوامی ڕاگرتنی هەڵمەتی ڕاگەیاندنی دژ بە یەكتر كردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خزمەتگوزارییەكی نوێ.. لەڕێگای كامێرای مۆبایلەكەتەوە ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بكە بە كوردی

دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆمەڵگە (گووگڵ کراودسۆرس) ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا لەڕێگەی مۆبایلەكانتانەوە دەتوانن ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بكەن بە كوردی. بۆكان جاف…
زیاتر ببینە

لەسەر تەواونەكردنی ڕێگەی كەلار -سلێمانی ئەنجومەنی پارێزگا كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدات

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر تەواونەكردنی ڕێگەی دوو سایدی نێوان كەلار-دەربەندیخان و لایەنە پەیوندیدارەكانن لە كۆمپانیاكە سبەینێ كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدات.…
زیاتر ببینە

تا کەی هاوڵاتییان دەتوانن بێبەرامبەر خۆیان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆماربکەن؟

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایدەگەیەنێت، پڕکردنەوەی بێبەرامبەری فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک، تاوەکو 20ی تشرینی دووەم، بەردەوامدەبێت. وەزارەتی بازرگانی…
Total
0
Share