کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خۆڵبارین نابێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکوک ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خۆڵبارین نابێت.
هەروەها سبەینێ لە سەرجەم پارێزگاکان ئاسمان ساماڵ دەبێت.
لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە خۆڵبارینێکی چر سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتەوە کە بەهۆیەوە سەدان کەس لە هەرێمی کوردستانەکان ڕوویان لە نەخۆشخانەکان کرد.