فەنزوێلا کۆتا رووباری بەستووی لەدەستدا

نوێترین وێنەی مانگە دەستکردەکان ئاشکرایدەکات، فەنزوێلا وەک یەکەم وڵات لە هەردوو کیشوەری ئەمریکا سەرجەم رووبارە بەستووەکانی لەدەستداوە و تواونەتەوە.

فەنزوێلا خاوەنی شەش رووباری بەستووبوو پێش توانەوەی پێنجیان لە ساڵی 2011 لەدوای ئەو کاتەش توانەوەی رووبەرە سەهۆڵییەکانی خێراتربوون.

لە رابردوودا رووبەری سەهۆڵبەندانەکانی فەنزیوێلا زیاتر لە 450 هێکتاربوون، بەڵام لە ئێستادا کەمتر لە پێنج دۆنمی ماوەتەوە.

پیسبوونی ژینگە و گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا هۆکاری سەرەکی توانەوەی رووبارە سەهۆڵیینەکانن، پێشبینیدەکرێت تا ساڵی 2100، 83%ی رووبارە سەهۆڵینەکانی جیهان بتوێنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێرى ڕابردووى ڕاگه‌یاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی ناوچه‌ جیاجیاكانی بڵاوكره‌وه‌. به‌پێی داتاكانى كه‌شناسیی هه‌رێم…
Total
0
Share