ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە دەنگ بە پڕۆژەیاسای قەدەغەكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەدات.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە و دەنگ بە پڕۆژەیاسای قەدەغەكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل “كیانی سەهیۆنی” دەدات كە لەلایەن سەدر و هاوپەیمانەكانیاوە ئامادەكراوە.
دانیشتنەكە بڕیارە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ ئەنجام بدرێت.