دوو باندی مافیای ژنان دەستگیركران

هێزە ئەمنییەكان دوو باندی مافیای ژنانیان دەستگیركرد كە كاریان دزی و فێڵكردن و فریودان بووە.

بەپێی راگەیەندراوی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەندامانی یەكێك لە دوو باندەكە كە چوار ژنن و سەرجەمیان بیانین، لە پارێزگای كەربەلا دزییان لە فرۆشگەكان كردووە و چەندین مۆبایل و كەرەستە و بڕێك پارەیان دزیوە.

هاوكات ئەحمەد خەڵەف موسەوی سەرۆكی دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی وتی، ئەندامانی باندێك دەستگیركراون كە دووانیان ژن بوون و خۆیان وەك توێژەری كۆمەڵایەتی بە هاوڵاتییان ناساندووە، پارەیان لێوەرگرتوون و فریویانداون بەوەی مووچەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتییان بۆ دەستەبەردەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە كەركوك و مەخمور بڵاوەیان پێدەكرێت.. لیوایەكی پێشمەرگە دەخرێتەسەر وەزارەتی بەرگریی عێراق

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ئاشكرایدەكات، لیوایەكی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ لیوایەكی سوپای عێراق تێكەڵدەكرێن بۆ ئەوەی دوو لیوای ھاوبەشیان لێدروستبكرێت…
Total
0
Share