زێدان خیانەت لە مارسیلیا ناکات

زینەدین زێدانی فەرەنسی، ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئۆفەرەکانی یانەی پاریس سان جێرمان ڕەتدەکاتەوە.

تۆڕی “تێلیفووت”ی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، زینەدین زێدان وەک یەکێک لە بژاردەکان بۆ جێگرتنەوەی ماوریسیۆ پۆچتینۆ لەلایەن ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمانەوە مامەڵەی لەگەڵدا کراوە، بەڵام پێناچێت ئەفسانە فەرەنسییەکە بە پاریس قایل ببێت.

زێدان هاندەر و پاڵپشتی یانەی مارسیلیایە، یەکێکە لەو کەسانەی خاوەن بڕیار و هەڵوێستی جیاوازە و هەرگیز سازش لەسەر بیر و بۆچوونەکانی ناکات، ئەوەشی لە ڕیاڵ مەدرید سەلماندووە، بۆیە هەموو ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن لەپێناو یانەی مارسیلیا پێگەی ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان ڕەتبکاتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، “زیزۆ” خەون بە پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنساوە دەبینێت، بڕیاریداوە تاوەکو دوای مۆندیالی 2022 چاوەڕێی یەکلاییبوونەوەی پێگەی دیدیێ دیشامپی هاونیشتمانی بکات، لە کاتێکدا سەرچاوەکانی فەرەنسا ئاماژە بە دوورخستنەوەی پۆچتینۆ و دابینکردنی زێدان دەکەن لەلایەن ناسر خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سان جێرمانەوە.

بابەتی پێشتر

 بە مووشەك هێرشكرایە سەر ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دهۆك لە زاخۆ

بابەتی دواتر

پەرلەمان دەنگ بە پڕۆژەیاسای قەدەغەكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share