بانکی نێودەوڵەتی: زیاتر 90%ی خوێندکارانی عێراق تێناگەن لەوەی دەیخوێننەوە

بانکی نێودەوڵەتی پرۆژەیەکی بەبڕی 10 ملیۆن دۆلار لە سێ پارێزگای عێراق بۆ پاڵپشتیکردنی خوێندن ئەنجامداوە، پرۆژەکە بۆ پەرەپێدانی ئاستی خوێندنەوە، نوسین و بریکاری بووە لە قۆناغەکانی سەرەتایی کە زۆرترین کێشەیان تێدایە.

بەپێی ئاماری بانکی نێودەوڵەتی، زیاتر لە 90%ی خوێندکارانی عێراق لەوە تێناگەن کە دەیخوێننەوە، هەروەها دوو لەسەر سێی ئەوانەی لە قۆناغی سێی سەرەتایین ناتوانن وەڵامێکی دروستی پرسیارێک بدەنەوە سەبارەت بە بابەتێک کە لە ئاستی تەمەنی خۆیاندایە.

هەروەها بانکی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەکردووە، 41%ی خوێندکارانی قۆناغی سێی سەرەتایی ناتوانن وەڵامی ڕاستی لێکدان بدەنەوە.

پرۆژەکەی بانکی نێودەوڵەتی یارمەتیی باشترکردنی فێربوونی خوێندنەوە و بیرکاری دەدات بۆ زیاتر لە 30 هەزار خوێندکار، هەروەها چاکسازی دەکات لە زیاتر لە چوار هەزار خوێندنگە لە سێ هەژارترین پارێزگای عێراق لەڕووی فێرکردن و پەرەپێدانی تواناکانی نووسین، خوێندنەوە و بیرکاری.

بانکی نێودەوڵەتی باسی لە سەرمایەی مرۆیی کردووە لە عێراق و بە یەکێک لە نزمترین ئاستەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا دایناوە بەوپێیە، سەرمایەی مرۆیی لە عێراق تەنها 15%ی کۆی داهاتە، ئەوەش یەکێکە لە نزمترین تێکڕاکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقا.

بابەتی پێشتر

مباپێ: زۆر بیرم كردەوە و بژاردەی من لەكۆتایدا مانەوە بوو لە فەرەنسا

بابەتی دواتر

سوودە تەندروستییەکانی زەیتوون بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت 95 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕی وزەی جیهاندا، ئەمڕۆ سێشەممە بۆ سەروو 95 دۆلار بەرزبووەوە، ئەوەش بەهۆی مەترسییەکانی…
Total
0
Share