نەوتی عێراق داهاتی مانگی رابردوو ئاشكرادەكات

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، داهاتی مانگی ئازاری رابردوو گەیشتووەتە زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، كۆی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی ئازاردا 100 ملیۆن و 913 هەزار و 27 بەرمیل بووە بە داهاتی حەوت ملیار و 506 ملیۆن و 401 هەزار دۆلار.

كۆی هەناردەی نەوت لەو مانگەدا لە كێڵگەكانی نەوتی ناوەڕاست و باشوور گەیشتووەتە 98 ملیۆن و 875 هەزار و 692 بەرمیل، هەناردەش لە كەركوكەوە بۆ بەندەری جەیهان یەك ملیۆن و 727 هەزار و 494 بەرمیل بووە، بە نرخی تێكڕای 74.385 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، وەك ئەوەی وەزارەتی نەوت ئاشكرایكردووە.

بابەتی پێشتر

كاروان گەزنەیی: كابینەی نۆیەم پڕیەتی لە زیهنی سیخوڕیکردن و زەمینەسازی بۆ دیکتاتۆریەت

بابەتی دواتر

حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان لەبارەی حەجی ئەمساڵەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو لە مامەڵە بازرگانییەکانی بازاڕەکانی ئاسیا لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممەدا بەرزبووەوە، لەگەڵ بەردەوامی ململانێ سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی…
Total
0
Share