سوودە تەندروستییەکانی زەیتوون بزانە

خەڵکێکی زۆر حەزیان بە خواردنی زەیتوون هەیە، چونکە سەرباری تامە تایبەتەکەی، چەندین سوودی تەندروستیشی هەیە.

بەپێی پێگەی “ئیت زیس نۆت زات”، ئەمانەی خوارەوە گرنگترین سوودە تەندروستییەکانی زەیتوونن.

باشترکردنی تەندروستیی مێشک

زەیتوون ڕێژەیەکی زۆری چەورییە تەندروستەکانی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ترشی ئۆلیک، کە سەدا 74ـی چەورییەکانی ئەم خۆراکە پێکدێنێت.

ئەم ترشەڵۆکە بەسوودە بۆ باشکردنی تەندروستیی مێشک و چارەسەری هەوکردن.

ڕێژەیەکی بەرزی ڕیشاڵەکانی تێدایە

وەرگرتنی بڕی پێویست لە ڕیشاڵەکان هۆکارێکی ڕاستەوخۆیە بۆ باشتربوونی تەندروستیی دڵ، هاوسەنگبوونی کۆڵسترۆڵ و ڕێکخستنی هەرس.

باشترکردنی تەندروستیی دڵ

چەورییە بەسوودەکانی ناو زەیتوون، ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە بەرەوپێشبردنی تەندروستیی دڵ و دابەزاندنی ڕێژەی کۆڵسترۆڵی زیانبەخش.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت مووچەی پێنادرێت

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە، وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیەوە دەکاتە مەرج بۆ پێدانی مووچەکانیان و کارتی ڤاکسینیش وەک بەڵگە…
زیاتر ببینە

ئه‌مریكا بڕیار له‌سه‌ر به‌كارهێنانى حه‌بێك بۆ چاره‌سه‌رى كۆرۆنا ده‌دات

ته‌ندروستیی ئه‌مریكا سه‌رقاڵى تاقیكردنه‌وه‌ى حه‌بێكه‌ وه‌كو چاره‌سه‌ر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاربهێنرێت و له‌ئێستاشدا له‌ قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر خانمانى…
Total
0
Share