مباپێ: زۆر بیرم كردەوە و بژاردەی من لەكۆتایدا مانەوە بوو لە فەرەنسا

کیلیان مباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سن جێرمان، دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئەنجامدا.

ئاسکەکەی فەرەنسا لەم چاوپێکەوتنەدا وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگی دایەوە، دووپاتیشیکردەوە، هێشتا خەونی یاریکردنی لە یانەی شاهانەی مەدرید کۆتایی نەهاتووە.

 

– تەنها گفتوگۆكە لەگەڵ ڕیاڵ و پاریس نەبوو، بەڵكو قسەم لەگەڵ كلۆپیش كرد بۆ لیڤەرپوڵ.

 

– زۆر بیرم كردەوە، بژاردەكەی من لەكۆتایدا مانەوە بوو لە فەرەنسا بۆ سەرپەرشتی كردنی پرۆژە نوێیەكە، لێرەوە سەردەمێكی نوێی پاریس دەستپێدەكات.

 

– ئامۆژگاری باشیان كردم، بەڵام لەكۆتایدا بڕیارەكە خۆم دام.

 

– لە ئێستادا من یاریزانی پاریس سانجێرمانم و پێویستە ڕیزی یانەكەم بگرم.

 

– ساڵی ڕابردوو دەمویست بچمە ڕیاڵ مەدرید، ئەگەر ساڵی ڕابردوو بڕۆیشتمایە، بڕیارەكە لەجێی خۆی دەبوو، بەڵام ئێستا دۆخەكە گۆڕاوە، من فەرەنسیم و دەزانم كە گرنگم بۆ فەرەنسا.

 

– بەڵێ قسەم لەگەل لیڤەرپوڵیش كرد، بەڵام كەم بوو قسەكانمان و زیاتر دۆخەكە لە نێوان پاریس و ڕیاڵ بوو.

 

– پێموایە بێڕێزییە ئەگەر بڵێم خەونی من ڕیاڵ مەدریدە لەكاتێكدا چەند ڕۆژێكە گرێبەستەكەم نوێ كردۆتەوە.

 

– ئەمڕۆ تەنها تەركیزم لەسەر یانەی پاریس سانجێرمانە، سێ ساڵ گرێبەستم هەیە لەگەڵیاندا، پێویستە هەوڵی زۆرترین ناسناو بدەین.

 

– كاتێك دەگەڕێمەوە ماڵەوە من كەسێكی لەسەرخۆ و ئاسایم، ئاگام لە خێزانەكەمە و مرۆڤێكی سادەم.

 

– بە نهێنی لەگەڵ هاوڕێكانم چوم بۆ ئیسپانیا، بۆ پشوو، ئەشرەف حەكیمی پارە و هەموو شتێكی دا بۆ ئەوەی ناوی من دەرنەكەوێت، كاتێك چوم بۆ هۆتێل بۆ ئەوەی پشوو بدەم كەس نەیبینیم، كە چوین بۆ چێشتخانە، هەموو شتێك ئاشكرابوو.

 

– كارەكەمان هەڵە نەبوو، چوین بۆ مەدرید لەبەر ئەشرەف حەكیمی، ئەو داوایكرد بچینە مەدرید، لەوانەیە چەند جارێكی تریش شتی وا بكەینەوە، نەچوم بۆ ئەوێ بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ خەڵك بكەم.

 

– كاتێك قسەم لەگەڵ ئیدارەی ڕیاڵ و پاریس كرد زۆر كەم باسی پارەم كرد، دەزانن پارە كێشەی من نییە، قسە لەسەر وەرزش دەكەم و گرنگی بە تۆپی پێ دەدەم.

 

– خەڵك ئاساییە قسە لەسەر چی دەكات بەڵام من قسەم لەسەرپارە نەكردووە و گرنگیم بەلایەنی تۆپی پێداوە.

 

– هەمیشە چامپیۆنز لیگ گرنگ بووە بۆ من، پێویست بە ترس ناكات كاتێك توشی شكست دەبین، من ناترسم، ناسناوی مۆندیالم بردووە و هیوادارم ساڵی داهاتووش ببینە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ.

 

– پۆستەكانی بنزیمەم دەبینی، هەر ئەویش نا یاریزانەكانی تریشم دەبینی چیان دادەنا، هیچم نییە بیڵێم، كاتێك بنزیمەم بینی لە هەڵبژاردەی فەرەنسا بۆی ڕوندەكەمەوە كە هۆكارەكە چیی بووە.

 

– بۆ ئەوەی ببیتە باشترین پێویستە مێژوو بنوسیتەوە، پێویستە ناسناوە تاكی و بەكۆمەڵەكان بەدەستبهێنیت، بابەتەكە تەنها گۆڵ كردن نییە، پێویستە زۆر شت بكەیت لەناوەوە و دەرەوەی یاریگادا.

 

– پێموانیە چیرۆكەكەم لێرە كۆتایی هاتبێت، هێشتا سەركەوتنەكانی من لەگەڵ پاریس ماویەتی تەواو بێت.

 

– ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە كە سوپاسی هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەكەم هەروەها بۆ ئەو یانەیەی كە ڕێگەیان پێدام قسەیان لەگەڵ بكەم، هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم لە چامپیۆنزلیگ.

 

– من فەرەنسیم و پێویستە بە سەربەرزی لە فەرەنسا بم، دوای وازهێنانیشم لە یاریی دەبێت بەشێوەیەكی باش لە فەرەنسا ببینرێم.

 

– كاتێك خەڵك قسە لەگەڵ من دەكات قسە لەسەر تۆپی پێ دەكەم، نەك پارە.

بابەتی پێشتر

دوا وادەی لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار دیاریكرا

بابەتی دواتر

بانکی نێودەوڵەتی: زیاتر 90%ی خوێندکارانی عێراق تێناگەن لەوەی دەیخوێننەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share