دوای نیشاندانی فیلەمەکەی لە کان.. دەرهێنەرێکی ئێرانی: ژیانم لەمەترسیدایە

 

بەشداربووانی فێستیڤاڵی سینەمایی کان پێشوازییەکی گەرمیان لە فیلمی “هۆڵی سپایدەر” کرد، کە لە دەرهێنانی دەرهێنەری ئێرانی عەلی عەباسییە.

فیلمەکە پشتبە چیرۆکی ڕاستەقینەی خوێنڕێژێک دەبەستێت لە شاری مەشهەدی ئێران، کە هەستاوە بە ڕفاندنی ژنانی هەژار کە کاری لەشفرۆشییان کردووە.

دەرهێنەرە ئێرانییەکە لەبارەی فیلەمەکەیەوە دەڵێت، ئەو فیلمە دەرخەری ئەوەیە کە تاوان لە کۆمەڵگەی ئێراندا بەربڵاوە، هەروەها فیلمەکە تەنها بۆ باسکردن لە یەک خوێنڕێژ نییە بەڵکو باس لە ژمارەیەکی زۆر خوێنڕێژ دەکات لە ئێران کە پشتگیرییان لێدەکرێت و لە میدیاکانی ئێراندا وەک پاڵەوان ناودەبرێن.

فیلەمەکە لە وڵاتی ئەردەن وێنە گیراوە، بەپێی ئەو فیلمە بکوژەکە هەڵدەستێت بە ڕفاندنی ئەو ژنانەی کاری لەشفرۆشی دەکەن، ئەو بکوژە دەستگیردەکرێت بەڵام دواتر بەهۆی ئەوەی پاڵپشتیی کرا بەبیانووی ئەوەی ڕووبەڕووی دیاردەیەک بووەتەوە کە “بەدڕەوشتی”یە ئازادکرا.

فیلمەکە باس لەوەدەکات، کە لە کۆمەڵگای ئێرانیدا ڕەحم بەوکەسانە ناکرێت کە یاسا و بنەماکان دەشکێنن.

عەلی عەباسی ئەوەی نەشاردەوە، بەهۆی فیلەمەکەوە سەرجەم تیمی بەشدار لەو فیلمەدا ژیانیان لەمەترسیدایە، بەتایبەت ئەوەی لە ئێران مشتومڕی دروستکردووە هەڵبژاردنی ئەکتەری ئێرانی (زارا ئەمیر ئیبراهیمی)یە، کە یەکێکبووە لە ئەستێرەکانی نواندن لە ئێران بەرلە بڵاوبوونەوەی زنجیرەیەک ئابڕووچوون لە ساڵی 2006 و بەجێهێشتنی ئێران و جێگیربوونی لە فەرەنسا.

بابەتی پێشتر

ڤاڵڤێردی: چانس یاوەرمانە و قسەکانی سەڵاح کەمکردنەوەیە لە بایەخی ئێمە

بابەتی دواتر

بەهۆی خۆڵبارینەوە سەدان كەس لە سلێمانی و دهۆك سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوار هۆكار بۆ تەمەن درێژی

گۆڤارێكی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، دەرئەنجامەكانی توێژینەوەیەكی ئەمریكی چوار هۆكاری دیاریكردووە بۆ تەمەن درێژی. گۆڤاری Expressی بەریتانی چوار هۆكارەكەی ئاشكراكردووە،…
Total
0
Share