بەهۆی خۆڵبارینەوە سەدان كەس لە سلێمانی و دهۆك سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە

ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی كاریگەرییەكانی شەپۆلی خۆڵبارینەوە، 265 کەس لە دهۆك و 180 كەس لە سلێمانی سەردانی بەشەکانی فریاكەوتنی نەخۆشخانەکانیان کردووە.

بەپێی ئاماری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک، بەهۆی هەناسە توندی و خۆڵبارینەوە 265 کەس چوونەتە بەشەكانی فریاكەوتن لە نەخۆشخانەكانی پارێزگاكە.

هاوكات لە سلێمانی 180 كەس چوونەتە نەخۆشخانەی شار و پێویستییان بە فریاگوزاریی پزیشكیی هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خوێندکاران و گەنجان سەرمایەیەکی بە بەها و بە نرخی گەلەکەمانن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی 49ـهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی…
Total
0
Share