تۆم کروز بۆ وێنەگرتنی فیلمێک دەچێتە دەرەوەی زەوی

بڕیارە ساڵی داهاتوو ئەکتەری بەناوبانگی هۆڵیود تۆم کروز و دەرهێنەرێک گەشتێک بەرەو بۆشایی ئاسمان بکەن و لە ناوەندی بۆشایگەریی جیهانی چەند دیمەنێک لە فیلمەکەیان تۆمار بکەن.

بەپێی هەواڵێکی نیوۆرک پۆستی ئەمریکی، کە ئەمڕۆ 24 ی ئەیلول بڵاویکردوەتەوە، بڕیارە بە هاوکاری کۆمپانیای سپەیس ئێکس، کە ئیلۆن ماسکی خاوەنی کۆمپانیای تێسلا خاوەنداری دەکات گەشتەکە ئەنجام بدرێت بۆ ناوەندی بۆشایگەریی جیهانی لە دەرەوەی زەوی.

هاوکات کۆمپانیای سپەیس شاتیل، کە کاری هەماهەنگی و گەشتی ئاسمانییە لە 40 ساڵی رابردوودا، ئاشکرایکردووە لە گەشتەکەی دەرەوەی زەوی تۆم کروز و دۆوگ لیمانی دەرهێنەری فیلمەکە سەردانی بۆشایی ئاسمان دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان گەشتە ئاسمانییەکە بە کەشتی دراگۆنی دوو ئەنجام دەدرێت و لەلایەن مایکڵ لویزی شۆفێری کەشتیەکەوە ئەو دوو سینەماکارە دەگەیەندرێنە ناوەندی بۆشایگەریی ئاسمانی.

زانیارییەکانی نیوۆرک پۆستی ئەمریکی ئەوەیان ئاشکراکردووە لەناو کەشتییەکەدا کورسییەکی خاڵی هەیە کە دەرفەت بە سینەماکارێکی دیکە دەدات لەو گەشتەدا بەشداربێت.

بابەتی پێشتر

لە دیواری ماڵێکی پابلۆ ئیسکۆباردا 18 ملیۆن دۆلار دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

دوو گەنجی کورد خەڵاتی باشترین نوسەریان لە وڵاتی سوید پێبەخشرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی: دەرماڵەی فەرمانبەران كەمناكەینەوە و ئەم وەزیرانە جێگەیان نابێتەوە

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، “دەرماڵەی فەرمانبەران كەمناكەینەوە.” كاربەدەستێكی حكومەتی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا ئاشكرایكرد، “مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران…
Total
0
Share