ڤاڵڤێردی: چانس یاوەرمانە و قسەکانی سەڵاح کەمکردنەوەیە لە بایەخی ئێمە

فیدریکۆ ڤاڵڤێردی، ئەستێرەی لاوی یانەی ڕیاڵ مەدرید چاوپێکەوتنێک لەگەڵ گۆڤاری “ئێل کڵەب دێل دیپۆرتیستا” ئەنجام دەدات، وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگ دەداتەوە و لێدوانەکانی ئەم دواییانەی محەمەد سەڵاح بە کەمتەرخەمی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید وەسف دەکات.

 

لێدوانەکانی سەڵاح

“هەموو کەسێک دەتوانێت لێدوانەکانی محەممەد سەڵاح بەو شێوەیەی بیەوێت لێکبداتەوە، من ڕکابەری ئەوم و پێموایە ئەوەی وتویەتی لە بایەخی ریاڵ مەدرید و یاریزانەکانی کەم دەکاتەوە.”

 

ناسناوێکی دیکە

“پێویستە باشترین ئاست پێشکەش بکەین، دەبێت هەوڵبدەین بیسەلمێنین بۆچی گەیشتینە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ، هیوادارم بتوانین ناسناوێکی دیکە بخەینە بەردەم هاندەرانمان.”

 

ڕێڕەوی ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنز لیگ

“ئەستەمە ئەوە ڕوون بکرێتەوە کە چۆن گەیشتینە فیناڵ، بەڵام پێویستە لە یەکەم هەنگاومانەوە سوپاسی هاندەران بکەین، کاتێک ئێمە دۆڕاوین و ناتوانین بۆشایی بدۆزینەوە و تیپەکە هەست بە باشی ناکات، ئەوان هەمیشە ئامادەن بۆ ئەوەی پشتگیریمان بکەن.”

 

هاندەران پاڵپێوەنەرن

“هاندەران سوود و وزەیەکی زۆرمان پێدەبەخشن، دەبێت بەردەوام بین لە هەوڵدان، چونکە یارییەکان کۆتاییان نایەت تاوەکو داوەر فیکەی کۆتایی لێنەدات.”

 

بەخت لە سێ یاریی قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی چامپیۆنزلیگ یاوەرمان بوو، چونکە شتی ناوازە ڕوویدا

 

ڕۆحی مەدرید

“ڕۆحی هاندەران لە دروشمی یانەکەوەیە و هەموو یاریزانێک دەچێتە ناو یاریگا بۆ بەرگریکردن لەم یانەیە و دروشمەکەی، ئەنجامەکەی هەرچییەک بێت، هەمیشە هەوڵدەدات بەدوای گۆڵی بردنەوەدا بگەڕێت.”

 

هەست بە ترسی ڕکابەران دەکات؟

“بەڵێ هەست دەکەم، نازانم ترسە یان نا، بەڵکو فشاری یاریگا و هاندەران و ئەنجامەکەشی بە هەمانشێوە کاریگەری دروست دەکەن و ڕکابەران تێدەگەن کە ریاڵ مەدرید لە پێشەنگدایە.”

 

ڕیاڵ هەموو شتێک دەکات

“ڕکابەرانمان دەزانن کە ریاڵ مەدرید دەتوانێت هەموو شتێک بکات، ئەوە زۆر ڕوونە، کاتێک ستافی تەکنیکی و تیپ و هاندەران ئامادە دەبن دەبن بە سێگۆشەی بەرمۆدا، ئەمە ئەو خاڵەیە گۆڵی سەرکەوتنت پێدەبەخشێت.”

 

چانسمان هەیە

“ئەگەر بڵێی ڕێڕەوی سەرکەوتنمان بەخت نییە ئەوە دەبێتە درۆ، دەبێت هەمیشە بەخت هەبێت، تەنها دەبێت بەدوایدا بگەڕێیت”.

 

سێ یاری و یەک چانس

“بەخت لە سێ یاریی قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی چامپیۆنزلیگ یاوەرمان بوو، چونکە شتی ناوازە ڕوویدا.”

 

بابەتی پێشتر

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندانیان دەستپێكردەوە

بابەتی دواتر

دوای نیشاندانی فیلەمەکەی لە کان.. دەرهێنەرێکی ئێرانی: ژیانم لەمەترسیدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share