جۆنی دیپ كەیسەكەی لە ئەمبەر هێرد بردەوە

دوای چەندین هەفتە لە دادگاییكردن، جۆنی دیپ ئەكتەری دیاری هۆڵیوود كەیسەكەی لە ئەمبەر هێردی هاوژینی پێشووی بردەوە.

ئەندامانی دەستەی دادگای فێرفاكس لە نیویۆرك كە ژمارەیان حەوت ئەندامە، بە كۆی دەنگ بردنەوەی جۆنی دیپ-یان ڕاگەیاند و دادگا بڕیاری دا ئەمبەر هێرد بە 15 ملیۆن دۆلار جۆنی قەرەبووبكاتەوە.

دوای ساڵانێك لە ژیانی هاوسەرگیری، سەرەتای مانگی نیسانی ڕابردوو جۆنی دیپ و ئەمبەر هێرد یەكتریان كەمەندكێشی دادگا كرد و پرۆسەی دادگاییكردنەكە دەیان كاتژمێری خایاند و سەدان ملیۆن كەس لە سەرتاسەری جیهاندا بینەری دیمەنەكانی ناو هۆڵی دادگا بوون.

جۆنی دیپ و ئەمبەر هێرد یەكتریان تۆمەتباردەكرد بە چەوساندنەوە و نواندنی توندوتیژی، بەڵام جۆنی بەڵگەی خستەبەردەم دادگا و سەلماندی كە ئەمبەر توندوتیژیی بەرامبەر كردووە و لێیداوە، وەك قەرەبووش داوای 50 ملیۆن دۆلاری لە ناوبراو دەكرد.

بابەتی پێشتر

102 منداڵ خەوێندراون<br> شەپۆلێكی سكچوون و ڕشانەوە بڵاوبووەتەوە

بابەتی دواتر

حكومەتی عێراق 500 ملیار دیناری تری بۆ پارەی گەنم تەرخانكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share