مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندانیان دەستپێكردەوە

سەرباری چڕبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارین و نالەباریی كەشوهەوا، مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داواکاریی زیاتریان هەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی لە بەردەم کەمپی ناوشاری زانکۆکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لە دروشمەكانیاندا سەرباری مووچە، داوای دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە دەکەن.

لە ماوەی ڕابردوودا مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی چەند جارێك خۆپیشاندانیان ئەنجامدابوو كە سەرەتا بەهۆی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازارەوە بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بەرامبەر خوێن و خۆڕاگریی خەڵکی خۆشەویستی قەڵادزێ و هەموو کوردستان وەفادارە

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرامبەر خوێن و خۆڕاگریی خەڵکی خۆشەویستی قەڵادزێ و هەموو کوردستان وەفادارە…
Total
0
Share