یەکەم بارانی پاییز دەبارێت

شارەزایانی کەشناسی و ناوەندەكانی چاودێریکردنی کەشوهەوا پێشبینی دەکەن لە ئەمڕۆوە تا ڕۆژی پێنجشەممە، یەکەم بارانی پاییز ببارێت.

ئەحمەد تەمیمی، شارەزای كەشناسیی عێراقی پێشبینی دەکات، لە ئەمڕۆ سێشەممەوە بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.

بە وتەی تەمیمی، ئەمڕۆ و سبەی، کەش لە ناوچەكانی باکوری عێراق زیاتر لەبارە بۆ بارانبارین و لە ناوچەکانی خوارەوەی عێراق ئەگەرەکە لاوازترە.

هەروەها بەپێی پێشبینی ناوەند و ماڵپەڕە تایبەتەكان بە کەشوهەوا، لە ئەمڕۆوە لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست لەسەر ھەرێمی کوردستان، ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچەھەور و لەھەندێک کات بۆ ھەوری تەواو.

پێشبینییەکان ئەگەری زیاتری بارانبارین دەدەنە سبەی چوارشەممە و لەو ڕۆژەدا لەناوچە شاخاوییەکانی هەرێم باران و هەورەتریشقە دەبێت، لەگەڵ ئەوەش ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک زیاتر بەر ئەم شەپۆلە دەکەون.

بەگشتی لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێم ئەگەری هەیە باران نمە نمە ببارێت و بەهۆی سروشتی ئەم پاڵەپەستۆیەوە، مەرج نییە لە هەموو شوێنێک بارانببارێت.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە كار بۆ داهاتوو دەكات

بابەتی دواتر

سلێمانی.. مامۆستایانی وانەبێژ بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share