دیپلۆماتێكی ئەمریكی: توركیای ئەردۆغان یەكێتیی ناتۆی لەناوبرد

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان

ڕاوێژكاری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، توركیا بووەتە هاوپەیمانێكی “نامۆ و متمانەپێنەكراو”ی واشنتن پاش ڕەتكردنەوەی چوونەپاڵ سزا هەمەلایەنەكانی دژ بە ڕوسیا.

دیڤد فیلیپس كە لە ئیدارەی سێ سەرۆكی ئەمریكادا ئەو پۆستەی هەبووە لە وتارێكدا كە ڕۆژنامەی (ناشیۆناڵ ئینترست) بڵاویكردووەتەوە دەڵێت، “توركیا كۆڕای نێودەوڵەتی تێكداوە و بووەتە نامۆ لەنێو هاوپەیمانەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكاندا.. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان یاری لەگەڵ هەردوو لایەنی ململانێیەكە دەكات لەپێناو بەرفراوانكردنی قەڵەمڕەویی لە ناوچەكەدا و بەدەستهێنانی دەستكەوتی ئابوری”.

ڕاوێژكارەكەی پێشوو ئاماژەی بەوەشكرد، توركیا چاوی لەسەر پارێزگاریكردنە لە پەیوەندییە ئابورییەكانی لەگەڵ ڕوسیا.

ڕوونیشیكردەوە، توركیا “پەیوەندی گەورەتری لەگەڵ ڕوسیا هەیە كە خۆی دەبینێتەوە لە بەدەستهێنانی سەرچاوەكانی وزە و هەناردەی میوە و سەوزە، جگە لە گەشتوگوزار و بونیادنانی وێستگەی وزەی ئەتۆمیی ئەكۆیۆ”.

بە بڕوای ئەو توركیا “بەپێچەوانەی ئەودوای وڵاتانی دیكەی ناتۆ ناردنی كەلوپەلی سەربازی بۆ ئۆكرانیا ڕەتدەكاتەوە، هەروەك داواكارییەكەی واشنتنی بۆ گواستنەوەی سیستمی موشەكیی زەمین بە ئاسمانی ئێس 400ی ڕوسی بۆ ئۆكرانیا ڕەتكردەوە. ڕەتیشیكردەوە چەكی دیكە بنێرێت كە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سۆڤیەت و دەشێت هاریكاربێت بۆ ئۆكرانیا”.

بابەتی پێشتر

یەکەم گەشتی ئاسمانی لە سعودیە کە سەرجەم ستافەکەی ژن بوون ئەنجامدرا

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێم سەردانی سلێمانی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share