یەکەم گەشتی ئاسمانی لە سعودیە کە سەرجەم ستافەکەی ژن بوون ئەنجامدرا

 

 

لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا یەکەم گەشتی ئاسمانی لە سعودیە کە سەرجەم ستافەکەی ژن بوون ئەنجامدرا، لەگەڵئەوەی گەشتەکە ناوخۆیی بووە بەڵام بە هەنگاوێکی گرنگ لە فڕۆکەوانیی ئەو وڵاتەدا دادەنرێت.

کۆمپانیای فڕۆکەوانیی “فلای ئەدێڵ” کە گەشتەکەی ئەنجامداوە لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، ئەوە یەکەم گەشتی لەو شێوەیەیە لە سعودییە کە سەرجەم ستافەکەی ژن بێت.

گەشتەکە ناوخۆیی بووە و فڕۆکەکە لە ڕیازی پایتەختەوە بەرەو جددە فڕیوە.

سەرجەم ئەندامانی ستافەکە کە حەوت ژن بوون لە ژنانی سعودیە بوون کە یەکێک لەوانە یاریدەدەری کابتنی فڕۆکەکە بووە، جگە لە کابتنەکە کە ژنێکی بیانی بووە.

بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2019دا دەستەی فڕۆکەوانیی سعودیە ڕایگەیاند یەکەم گەشتی ئاسمانی لە وڵاتەکەیان ئەنجامدراوە کە یەکێک لە ئەندامانی ستافەکە ژن بووە و یاریدەدەری کابتنی فڕۆکەکە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توانای چاودێریکردنی ئیسرائیلی هەیە.. مانگێکی دەستکردی ئێرانی بە مووشەکی ڕوسی هەڵدرا

ئێران مانگێکی دەستکردی هەڵدا بۆ خولگەکەی و لەڕێگەی مووشەکێکی ڕوسیاوە کارەکە ئەنجامدراوە، ئەگەر ئەرکەکانی ئەو مانگە دەستکردە سەرکەوتووبێت…
Total
0
Share