ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێم سەردانی سلێمانی دەکات

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی پێشتر ڕاگەیەندراو دێتە سلێمانی، سەرەتای سەردانەکەی لە قەڵاچوالانەوە دەستپێدەکات بەمەبەستی بەشداریکردن لە خولی دەرچووانی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی 16ی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان دەچێتە قەڵاچوالان، هەریەکە لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، مستەفای سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێم و وەزیری پێشمەرگە لە ڕێوڕەسمەکەدا بەشداردەبن.

بڕیارە دواتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ لایەنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری کۆببێتەوە.

پێشتر مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، شاندی باڵایان سەردانی لایەنەکان دەکات لە سلێمانی بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو ناکۆکییانەی لەنێوان پارتی و لایەنەکان لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەکان و چەند پرسێکی دیکە دروستبووە.

بابەتی پێشتر

دیپلۆماتێكی ئەمریكی: توركیای ئەردۆغان یەكێتیی ناتۆی لەناوبرد

بابەتی دواتر

بەهۆی پەیوەندیی سێکسیەوەیە.. تەندروستیی جیهانی هۆکارەکانی تووشبوون بە ئاوڵە دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share