بە ئاوازی مۆسیقای ڕێزلێنانەوە و لە کەشێکی غەمبارانەدا، تەرمی موزەفەر نەواب شاعیری بەناوبانگی عێراقی، بە ئامادەبوونی سیاسییەکان و ڕۆشنبیران و کۆمەڵانی خەڵک لە فڕۆکەخانەی بەغداد وەرگیرایەوە، پاش ئەوەی لە ئیمارات و بە 88 ساڵی کۆچی دوایی کرد.
نەواب ببووە سیمبولێکی ئەدەبی و شۆڕشگێڕیی لە عیراقدا، ئەگەرچی بەشی زۆری ساڵانی تەمەنی لە دەرەوەی بەغداد بەسەربردبوو.
مەزەفەر نەواب لەدایکبووی ساڵی 1934 بوو لە بەغدادی پایتەختی عێراق.