سیمیۆنی لە جێگەی سوارێز قەناسەکەی بەنفیکا داواکردووە

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید چووەتە نێو هاوکێشەی داواکارەکانی داروین نونێز، هێرشبەری بەتوانای یانەی بەنفیکا.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی (fichajes) ی ئیسپانی، ئیدارەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید هاوشێوەی یانە داواکارەکانی دیکە خواستی لەسەر داروین نونێزی هێرشبەری یانەی بەنفیکا نیشانداوە.

جگە لە ئەتلەتیکۆ مەدرید، یانەکانی مانچستەر یونایتد، ئارسیناڵ، پاریس سان جێرمان و نیوکاسڵ بە هەمانشێوە داواکاری هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە بوون.

لە بەرامبەردا، یانەی بەنفیکا بەرامبەر واژۆ کردنی بۆندی یاریزانەکە داوای 75 بۆ 80 ملیۆن یورۆی کردووە.

نونێز دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە یانەیەکی گەورەی کێبڕکێکار بۆ ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یاری بکات.

لەم وەرزەدا 41 یاری لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان بە درێسی بەنفیکاوە ئەنجامداوە 34 گۆڵی تۆمار کردووە و چوار گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: پلانێکی تۆکمەمان داڕشتووە بۆ دەستەبەرکردنی بەرگریی ئاسمانی

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق پلانێکی تۆکمەی داڕشتووە بۆ دەستەبەرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی. بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکی…
Total
0
Share