ڕوسیا ڕێگەنادات بایدن قاچ بخاتە خاكی وڵاتەكەیەوە

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لیستی ناوی ئەو كەسایەتییە سیاسی و ئەمنییانەی ئەمریكای بڵاویكردووەتەوە كە بۆیان نییە بچنە خاكی ڕوسیاوە و لەنێویاندا سەرۆكی ئەمریكایە هەیە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا تێیداهاتووە، لە چوارچێوەی ئەو سزایانەی ڕوسیا بەسەر ئەمریكادا سەپاندوویەتی لیستی ناوی ئەو هاوڵاتییانەی ئەمریكا ڕاگەیەندراون كە بۆیان نییە بچنە خاكی ڕوسیاوە و ژمارەیان 963 هاوڵاتی و كەسایەتیی  ئەمریكایە.

ئاماژە بەوە كراوە، لەنێو ئەو كەسایەتییە سیاسییانەی ئەمریكا بۆیان نییە بچنە ڕوسیاوە جۆبایدن، سەرۆكی ئەمریكا، ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و ولیام بیرنز، سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی ئەمریكایە.

بابەتی پێشتر

وێنە.. عێراق ڕێوڕەسمی فەرمی بۆ ناشتنی موزەفەر نەواب ڕێکدەخات

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: تەماح كراوەتەسەر گیرفانی ئەو كەسانەی كارتۆن و دەبەی ئاوی بەتاڵ كۆدەكەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share