هەڵە لە ناوبردنی ئۆكرانیا بە عێراق لەلایەن بوشی كوڕەوە هەڵای نایەوە

جۆرج بوش

لێدوانێكی سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا كاردانەوەی زۆری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بەدوای خۆیدا هێنا پاش هەڵەیەكی ناوبردن دەربارەی شەڕی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا.

جۆرج بوش-ی كوڕ لە وتەیەكیدا لە “پەیمانگای بوش” كە دوێنێ چوارشەممە پێشكەشیكرد ڕایگەیاند، سیستمی هەڵبژاردن لە ڕوسیا بووەتەهۆی بارگرژی لە ئۆكرانیا و وتی، “هەڵبژاردنی ڕوسیا ساختەیە.. ئەنجامەكەی نائامادەیی لێپرسینەوەیە لە ڕوسیا و بڕیاری تاكە كەسێك بۆ ئەنجامدانی داگیركاریی بێبیانوو و بێبەزەییانەی عێراق… مەبەستم ئۆكرانیایە..”.

بوش لەنێوەندی پێكەنینی ئامادەبوواندا وتیشی “عێراقیش بەهەمان شێوە”، بۆ خۆدەربازكردنیشی لەو هەڵوێستەی تێیكەوت وتی، “من تەمەنم 75 ساڵە”.

لە وەڵامدانەوەی هەڵە زمانەوانییەكەی بوش، كەناڵی (سی ئین ئێن) ئاماژەی بەو بروسكەیە كرد كە پێشتر ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكا بڵاویكردەوە و تیایدا گومانی زیاتر دەخاتەسەر بیانووەكانی پێشووی ئیدارەی بوش بۆ هێرشكردنەسەر عێراق لە ساڵی 2003دا.

بروسكەكە ئەو زانیارییانەی ڕەتكردەوە كە دەیوت محەمەد عەتا-ی یەكێك لە پلانداڕێژەرانی هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەر لە چیك چاوی بە بەرپرسێكی عێراقی كەوتووە، بە چەند مانگێكی كەمی پێش هێرشەكان.

ئیدارەی بوش پێشتر ڕایگەیاندبوو كە عەتا چاوی بە بەكرێگیراوێكی عێراقی بەناوی ئەحمەد عنیان لە پراگ كەوتووە لە نیسانی 2001، ڕاپۆرتەكە تایبەت بوو بە پەیوەندی نێوان عێراق و هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەر.

بابەتی پێشتر

عێراق بۆ ئەمریكا: "تاوانباران" و پارە دزراوەكانمان ڕادەستبكە

بابەتی دواتر

داوای 80 ملیار دینار لە عەلی حەمەساڵح دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینیی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەخوار 76 دۆلارەوە مامەڵەی…
Total
0
Share