داوای 80 ملیار دینار لە عەلی حەمەساڵح دەكرێت

بەهۆی ئەوەی قسەی لەبارەی گرێبەست و دانانی كامێرای هاتوچۆ كردووە و دژی وەستاوەتەوە، بەهۆی ئەوەی بارگرانی لەسەر خەڵك دروست دەكات، سكاڵا لەسەر عەلی حەمەساڵح تۆماركراوە.

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری كوردستان لە فەیسبووكەوە بڵاویكردەوە، لەماوەی ڕابردوودا دژی دانان و بەڕێوەبردنی كامێرای تێژڕەوی لەلایەن كۆمپانیایەك لە سلێمانی و كۆمپانیایەكی دیكە لە هەولێر و دهۆك، سكاڵای تۆماركردووە.

پەرلەمانتارەكە پێی وایە ئەو سیستمەی بڕیارە كاری پێبكرێت بۆ كامێراكانی تیژڕەوی، بارگرانیی زۆر لەسەر خەڵك دروستدەكات بۆ بەرژەوەندیی كۆمپانیاكان، بۆیە سكاڵای تۆماركردووە، بەڵام بەوتەی خۆی تا ئێستا سكاڵاكە نەجووڵێنراوە.

عەلی حەمەساڵح ئاشكراشیكردووە، “بە تۆمەتی ئەوەی من قسەم لەسەر ئەو دۆسێیە کردووە و کەمپەینم کردووە، سکاڵای یاساییان تۆمارکردووە و دوای 80 ملیار دینار دەكەن”.

دەشڵێت، ئەوە 17یەمین جارە سكاڵای لەسەر تۆماردەكرێت و دەدرێتە دادگا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وا بڕوات مووچە پێویستی بە 1 ترلیۆن دینار دەبێت
‏”چاكسازییەكان” خەرجیی مووچەیان كەمنەكردووەتەوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی بڵاوكردووەتەوە، تایبەتە بە داهات و خەرجییەكان بۆ مانگەكانی یەك تا پێنجی ئەمساڵ، خشتەكە دەریدەخات…
Total
0
Share