پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری گەڕانەوە بۆ بەستنی دەمامک دەکەن

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی ئەنفلۆنزای وەرزی لە سەرانسەری جیهان و گۆڕاوە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری بەکارهێنانی دەمامک دەکەن بەتایبەتی لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا.

لەوبارەیەوە توێژەرێک ئاماژە بەوە دەکات، “لەکاتی ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا بەتایبەتی لە شوێنە داخراوەکاندا دەبێت دەمامک بەکاربهێندرێت بەمەبەستی خۆپاراستن لە ئەنفلۆنزا و ئەو ڤایرۆسانەی لە رێگەی هەناسەدانەوە دەگوازرێنەوە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “ئەوەی روودەدات ئاساییە و پلەی گەرمی نزم و سەرئێشە و تێکچوونی بەرگری لەش کاریگەری لەسەر ئەم جۆرە نەخۆشیانە هەیە”.

پسپۆڕانی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی ئوستراڵیا و نیوزلەندا جەخت لەوە دەکەنەوە کە پێویستە بیر لە بەستنی دەمامک بکرێتەوە و رێزیش لەو کەسانە بگیرێت کە دەمامک بەکاردەهێنن.

هەر سەبارەت بە بەستنی دەمامک پزیشکانی سەنتەری چاودێریی پاراستنی تەندروستی دەڵێن، “هەر نەخۆشێک نیشانەکانی هەناسەدانی هەبێت پێویستە لە هەموو کاتێکدا دەمامک بەکاربهێنێت لەکاتێکدا سەردانی شوێنە گشتییەکان دەکات”.

پێشتر بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-19 لە سەرانسەری جیهاندا لە زۆربەی شوێنە گشتییەکان بەستنی دەمامک کرابوو بە مەرج و لە هەندێک شوێن یاسا، بەڵام دوای خاوبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیە ڤایرۆسییە نەبەستنی ئاسایی بووەوە.

هەرچەندە بەستنی دەمامک چارەسەری سەرەکی نییە بۆ تووشنەبوون بە نەخۆشی بەڵام زانستی تەندروستی دەریدەخات کە تا خەڵک زیاتر دەمامک بەکاربهێنن لە شوێنە گشتییەکاندا زیاتر دەتواندرێت بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی دیاریکراو خاو بکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین کۆتایی دێت و کەشوهەوا جێگیردەبێت

بابەتی دواتر

داهاتی مانگی رابردووی نەوتی عێراق ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share