نادال و دیۆکۆڤیچ له‌ ماسته‌رزی کۆتایی وه‌رز کرانه‌ ده‌ره‌وه‌

دۆمینیک تیم و دانیێل میدڤیدێڤ له‌ یاری کۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی کۆتایی ئه‌ی تی پی ڕوبه‌ڕوده‌بنه‌وه‌

شه‌وی ڕابردوو دوو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی ماسته‌رزی کۆتایی وه‌رز له‌ له‌نده‌ن (ATP فاینه‌ڵز) ئه‌نجامدران و دوو پاڵه‌وانه‌که‌ی جیهان، ڕافائێل نادال و نۆڤاک دیۆکۆڤیچ له‌ پاڵه‌وانێتیه‌که‌ کرانه‌ده‌ره‌وه‌.

له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی یه‌که‌مدا دۆمینیک تیمی نه‌مسایی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسی سه‌رزه‌وی، به‌ ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵه‌یه‌ک بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر نۆڤاک دیۆکۆڤیچی سڕبی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆمارکرد.

له‌هه‌مان خول و قۆناغدا، دانیێل میدڤیدێڤی تێنسزانی ڕووسی به‌ ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵه‌یه‌ک (3-6) و (7-6) و (6-3) بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ڕافائێل نادالی ئه‌فسانه‌ی ئیسپانی تۆمارکرد.

میدیڤێڤ بۆ یه‌که‌مجاره‌ ده‌گاته‌ یاری کۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی کۆتایی ماسته‌رز له‌ له‌نده‌ن، هه‌روه‌ها له‌ مێژووی وه‌رزشییدا یه‌که‌مجاره‌ به‌رانبه‌ر ڕافا نادال بردنه‌وه‌ به‌ده‌ستده‌هێنێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌ سێ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا شکستیهێنابوو.

له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌فسانه‌‌ ئیسپانیه‌که‌ جارێکی دیکه‌ له‌ گه‌یشتن به‌ یاریی کۆتایی “نیتۆ ئه‌ی تی پی فاینه‌ڵز” شکستده‌هێنێت، به‌وپێیه‌ی له‌ ساڵی 2013وه‌ نه‌یتوانیوه‌ نازناوه‌که‌ بچنێته‌وه‌ و ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ دوو پاڵه‌وانیه‌تی ڕۆلاند گارۆس و ئاکاپولکۆ کۆتایی پێهێنا.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ کاتژمێر پێنج به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان، هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی براوه‌ی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی، میدڤیدێڤ و تیم یاری کۆتایی ئه‌نجامبده‌ن.

بابەتی پێشتر

شێخی قه‌ته‌ر له‌ یه‌ک حاڵه‌تدا نێیمار ده‌کاته‌ قوربانی مباپێ

بابەتی دواتر

ترەمپ کۆنفرانسی جی 20ی بە ناتەواوی جێهێشت و ڕۆشت بۆ یاری گۆڵف

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share