هاگلەری ئەفسانە لە تەمەنی 66 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

هاگلەر، ئەفسانەی هەشتاکانی ئەمریکا و جیهان بۆ بواری بۆکسێن، کۆچی دواییکرد

مارڤیلۆس مارڤین هاگلەر، بۆکسێنەری دێرینی ئەمریکا و جیهان لە تەمەنی 66 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

کای جی هاگلەر، هاوسەری بۆکسێنەرە ناودارەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پۆستێکی کردووە و نوسیویەتی، ” بەداخەوە هەواڵێکی ناخۆش ئاشکرا دەکەم، هاوسەری خۆشەویستم مارڤیلۆس مارڤن بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە ماڵەکەی خۆمان لە نیو هامپشێر کۆچی دواییکرد”.

هاگلەر لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو توانی کۆنتڕۆڵی پشتوێنەکانی پاڵەوان بۆ کێشی مامناوەند بکات، لە نێوان ساڵانی 1973 بۆ 1987 توانیویەتی 62 بردنەوە تۆماربکات، کە 52 بردنەوەیان بە لێدانی کوشندە بوون و تەنها سێ دۆڕاندن و دوو یەکسانبوونی تۆمارکردووە، لە ژیانی وەرزشییدا تەنها یەکجار بە لێدانی یەکلاکەرەوە شکستیهێناوە.

یەکێک لە بەهێزترین دابەزینەکانی لە ساڵی 1985 بووە بەرانبەر تۆماس هێرنز لە کۆشکی سیزار لە لاس ڤیگاس، دابەزینەکە بە (جەنگ) ناویدەکرد و بووە بەهێزترین سێ گەڕی یاریکردن لە مێژوویدا، تیایدا بردنەوەی بەدەستهێنا.

هاگلەر لە ژیانی ئاساییدا لە نیو هامپشێر و ئیتاڵیا ژیاوە، لە هاوسەری یەکەمی خاوەنی پێنج منداڵە و لە ساڵی 2000 لەگەڵ کای، هاوسەری دووەمی هاوسەرگیری کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوێنگره‌وه‌ ئاماده‌یه‌.. ئیداره‌ی ئارسیناڵ بیر له‌ دوورخستنه‌وه‌ی ئارتێتا ده‌کاته‌وه‌

به‌رپرسانی یانه‌ی ئارسیناڵ به‌هۆی خراپی ئه‌نجامه‌کانه‌وه‌ به‌ ناچارییه‌وه‌ بیریان له‌ دوورخستنه‌وه‌ی مایکڵ ئارتێتا و دابینکردنی ڕاهێنه‌رێکی نوێ کردووه‌ته‌وه‌.…
زیاتر ببینە

بۆچی پیکێ توڕه‌یه‌؟ چاڤی پشتگوێی خستووه‌ و لاپۆرتا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناکات

به‌رگریکاری ئه‌زموونداری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، جێرارد پیکێ له‌م وه‌رزه‌دا له‌لایه‌ن چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنه‌ره‌وه‌ پشتگوێخراوه‌، ئه‌وه‌ش یاریزانه‌که‌ی دڵگران کردووه‌. به‌پێی…
Total
0
Share