شانۆییەکی کوردی دوای 16 ساڵ زیندوودەکرێتەوە

شانۆیی “هێشتا قسه‌كانمان ته‌واو نه‌كردووه‌” کە پێشتر لە شاری سلێمانی نمایشکرابوو، دوای 16 ساڵ دووباره‌ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لەلایەن ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی دیكه‌وه‌ نمایشده‌كرێتەوە و ده‌چێته‌ كێبڕكێی فێستیڤاڵی شانۆیی سه‌قزه‌وه‌.

شه‌هێن سابیر به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی تیمی شانۆیی “هاوڕێیانی گه‌زیزه‌” ڕایگه‌یاند، دوای 16 ساڵ له ‌نمایشكردنی شانۆیی “هێشتا قسه‌كانمان ته‌واو نه‌كردووه”،  جارێكی دیكه‌ و به ‌گڕوتێنێكی دیكه‌وه‌، لەلایەن گرووپێک لە هونەرمەندانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە نمایشدەکرێتەوە.

شانۆگه‌رییه‌كه لە‌‌ ‌نووسینی گه‌زیزه‌ عومه‌ر-ه‌ و به‌ر له‌ 16 ساڵ خۆی كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه‌.

شەهێن سابیر ڕوونیکردووەتەوە، “شانۆگه‌رییه‌كه‌ له‌ حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی سه‌قزدا نمایشكرا و گه‌زیزه‌ عومه‌ریش وه‌ك میوان بانگهێشتكرابوو”.

سه‌باره‌ت به ‌ناوه‌ڕۆكی شانۆگه‌رییه‌كه‌ شه‌هێن سابیر گوتوویەتی، باس له ‌پرسی ژنان ده‌كات و پاش 16 ساڵ له ‌شاری سه‌قز ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی دیكه، لەگەڵ‌ ده‌رهێنه‌ر و شانۆكار فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌دیدا هەڵساون بە زیندووکردنەوەی ئەو دەقە شانۆییە.

بابەتی پێشتر

پاش ڕفاندنی.. تەرمی شوانێک دەدۆزرێتەوە و سەری لە لاشەی کراوەتەوە

بابەتی دواتر

ژنێك پۆستی سەرۆكایەتیی فەرەنسا وەردەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share