وشكەساڵی عێراقییەكان ناچاری كۆچكردن دەكات

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی دەڵێت، بەھۆی وشکەساڵییەوە زیاتر لە 10 ھەزار خێزانی دانیشتووی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەرەو ناوچەی دیكە کۆچیانکردووە.

وشکەساڵی و گۆڕانی ئاووھەوا و كەمبوونەوەی رووبەرە شێدار و كشتوكاڵییەكان و پەرەسەندنی دیاردەی بە بیابانبوون، ئەو هۆكارانەن كە خەڵكیان ناچاری كۆچكردن كردووە و وەك راپۆرتی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ئاشكرایكردووە، سەدان خێزان توانای دەستەبەركردنی خۆراكی پێویستیان نییە.

بەپێی راپۆرتەكە، 10 ھەزار و 464 خێزان لە 10 پارێزگای ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە کۆچیانکردووە بۆ شوێنانی دیكە. زیاتر لە نیوەی ئەو خێزانانەی لە پارێزگایەكی وەكو بەسڕە کۆچیانکردووە دەڵێن، ناتوانن خۆراکی پێویست دەستەبەربكەن و دۆخی داراییان لە خراپیدایە.

وشکكردنی چەندین سەرچاوەی ئاوی و بەرزبوونەوەی رێژەی سوێریی خاك و كەمبوونەوەی ناوچە شێدارە بە پیتەكان لە ساڵانی رابردوودا، كاریگەرییان لەسەر ژیانی بەشێك لە دانیشتووانی دیالە و ناوچەكانی نزیك زۆنگاوەكانی باشووری عێراق هەبووە، بەڵام بەپێی كەشناسی، ئەمساڵ عێراق مەترسیی وشكەساڵیی تێپەڕاندووە و بووژانەوەی ئاو و خاكەكەی تا كۆتایی وەرزی دابارین چاوەڕوانكراوە.

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدۆ لە یەکلایی کردنەوەى داهاتووی نزیکە

بابەتی دواتر

خولی ئیتاڵیا "کۆپی پەیستی" تەکنەلۆژیاکەی مۆندیال دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی ژینگەیە

ئەمڕۆ لەسەرانسەری جیهاندا بە رۆژی جیهانی ژینگە ناسراوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە مەبەستی پاراستنی…
Total
0
Share