پاش ڕفاندنی.. تەرمی شوانێک دەدۆزرێتەوە و سەری لە لاشەی کراوەتەوە

لە قەزای خورماتوو شوانێک دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕفاندنی تەرمەکەی دۆزرایەوە، لە بارێکدا کە سەری لە لاشەی کرابووەوە.

سەرچاوەیەک له پۆلیسی خورماتوو بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شوانێکی تورکمان لە گوندی باستەمڵی سەر بە خورماتوو بەناوی ئەرسەلان حەبیب ڕفێنراوە و پۆلیسی لێ ئاگادارکراوەتەوە.

دواتر لە گەڕانی پۆلیسدا و بە هەوڵی کەسوکارەکەشی، تەرمەکەی لە دەشتاییەکانی ناوچەکە دۆزراوەتەوە، لە بارێکدا کە سەری لەلاشەی کراوەتەوە.

ئەرسەلان گەنجێکی شوانکارە بووە دانیشتووی گوندی چەرداغلوی سەر بە قەزای خورماتوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاسین مەحمود: دابەشنەكردنی مووچە جووڵەی بازاڕی پەكخستووە و رێژەی بێكاریی زیاددەكات

وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان رایدەگەیەنێت، دوو مانگە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەدراوە جووڵەی بازاڕی بە تەواویی پەكخستووە…
Total
0
Share